Hodan Mohamed
30 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2022
مۆگادیشۆ - AA
لە ئاکامی تەقینەوەکانی دوێنێ لە مۆگادیشۆ پایتەختی سۆماڵ، زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و لانیکەم ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.
سەرکۆماری سۆماڵ، حەسەن شێخ مەحمود شوێنی تەقینەوەکانی بەسەرکردەوە و رایگەیاند "لەو هێرشە تیرۆریستیانەدا، لانیکەم ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش برینداربوون".
هاوکات نەخۆشخانەکانی مۆگادیشۆ بانگەوازی بەپەلەیان بڵاو کردەوە داوایان لە هاووڵاتییان کرد خوێن بۆ بریندارانی تەقینەوەکان ببەخشن.