تۆکیۆ
گڕکانەکە بە بەرزی پێنج کیلۆمەتر بەردو خۆڵی ئاگراوی ھەڵداوەو بەدەوروبەریدا کەوتوونەتە سەر زەویی.
چیای ساکوراژیما ١١١٧ مەتر بەرزەو لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، پێنج سەد جار خۆڵەمێشی لێ بەرزبۆتەوە. دوای تەقینەوەکە خەلکی ڕاھاتووی شاری کاگۆشیما، چەترو دەمامکیان حازرکرد بۆ خۆپاراستن لەخۆڵەمێشی گڕکانەکە.
بەھۆی کۆبوونەوەی خۆڵەمێشێکی زۆر لەسەر رێگاکانی شەمەندۆفێر، ھاتوچۆکردن ڕاگیرا. کارمەندانی شارەوانیش بەئاو خۆڵەمێشی سەر رێگاکان پاکدەکەنەوە.