ئانادۆڵو
ھێشتا زیانە گیانییەکانی ئەو بۆردومانانە نەزانراوەو فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوریا بەردەوامن لەبەردانەوەی بۆمب بەسەر دانیشتوانی ئەو شارانەدا.
لەلایەکی دیکە سوپای سوریا بنکەو بارەگاکانی (بەرەی ئیسلامی سوریا)ی تۆپبارانکرد لەناوچەکانی جەبەل ئەکراد و جەبەل تورکمانی.
ھەروەھا بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی سوریا شارۆچکەی مالیکیە لەپارێزگای حەسەکە لەلایەن سوپاوە بەچڕی تۆپبارانکراوە.
لەئاکامی ھێرشی ئاسمانی بۆسەر شارۆچکەی مالکییە، کەسێک گیانی لەدەستداو ١٢ کەسیش برینداربوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی" گەراجی پاسەکان لەشارۆچکەی مالیکیە لەلایەن دوو فڕۆکەوە بۆمبارانکرا. بۆمبێکیان کەوتە چۆلەوانی و یەکێکی دیکە بەباڵەخانەیەک کەوت ولەئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستداو ١٢ ی دیکە برینداربوون. بریندارەکان گەیانرانە قامیشلۆ".