Muhammed Ali Kamal
19 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
له مانگه‌كانی تهمووز، ئاب و ئهیلوول له جیهاندا ئه‌م رووداوه گرنگانه روویانداوه
٣ی تهمووز
- له‌و ریفراندۆمه‌ی كه له رووسیا ئه‌نجامدرا و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و ههمواركردنهوی ده‌ستوور كه سیستمی سیاسیی وڵاته‌كه ده‌گۆرێت و رێگه به سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، ده‌دات تا ساڵی ٢٠٣٦ سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا بكات، له‌سه‌دا ٧٧،٩٢ی دانیشتوان به به‌ڵێ ده‌نگیان دا.

١٤ی تهمووز
له‌و پێكدادانانه‌ی كه له‌سه‌ر سنووری نێوان ئازه‌ربایجان-ئه‌رمینیا هاتنه ئاراوه، حه‌وت سه‌ربازی سوپای ئازه‌ربایجان گیانیان له‌ده‌ستدا.

١٥ی تهمووز
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد كه سزای دژی كاربه‌ده‌ستانی چین به‌هۆی یاسای ئاسایشی نیشتمانیی له هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ له‌خۆده‌گرت و تایبه‌تمه‌ندییه بازرگانییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی هه‌ڵگرت.

١٦ی تهمووز
سوپای ئه‌رمینیا هه‌وڵی په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی ئازه‌ربایجانی له‌سه‌ر سنوور دا، ناوچه سڤیلنشینهكانی به ئامانج گرت.

٢٢ی تهمووز
ئه‌مریكا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌یان به‌ڵگه‌نامه‌یان سووتاندووه و له‌ناویان بردووه، داوایكرد له‌ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێردا كۆنسوڵخانه‌ی چین له هیوستن چۆڵبكرێت.

٣٠ی تهمووز
ئاژانسی ناسا ئامێری لێكۆڵینه‌وه له مارس "Perseverence"ی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

٣ی ئاب
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر هیچ لقێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك-ی چینی كه له وڵاته‌كه‌ی كارده‌كات به كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی نه‌فرۆشرێت ئه‌وا كاركردنی تۆڕه‌كه له ١٥ی ئه‌یلووله‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات.

٤ی ئاب
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی نیتراتی ئه‌مۆنیۆمی كۆگاكراو له به‌نده‌ری به‌یروت پایتەختی لوبنان، سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانێكی زۆریش به ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشت.

٥ی ئاب
سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی، به‌شداریی له رێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی په‌رستگایه‌كی هندۆسییهكانی له‌جێگه‌ی مزگه‌وتی بابری، كرد.

١١ی ئاب
له‌دوای ئه‌وه‌ی ئالێكسانده‌ر لوكاشێنكۆ، هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بێلاڕووسیای برده‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ده‌ستیانپێكرد زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركران.

١٩ی ئاب
سه‌ركۆماری مالی، ئیبراهیم بوبه‌كر، دوای ئه‌وه‌ی له كوده‌تایه‌كی سه‌ربازییدا ده‌ستبه‌سه‌ركرا، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.

٢٧ی ئاب
تیرۆریست برێنتن تاره‌نت كه له هێرش بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وتدا له شاری كرایستچهرچی نیوزیلاند، ٥١ كه‌سی شه‌هیدكرد و ٤٩ كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد، سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

٢٨ی ئاب
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رایگه‌یاند له‌به‌ر باری ته‌ندروستیی، ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بوو كه له ساڵی ٢٠١٢ه‌وه له ئه‌ستۆیدا بوو.

٧ى ئەيلوول
- دادگاى سزاكان لە رياز پايتەختى سعووديە، لە دۆسيەى كۆشتنى جەمال خاشقچى، سزاى زيندانى ٢٠ ساڵى بەسەر پێنج تاوانبار، ١٠ ساڵە بەسەر تاوانبارێك و دوو تاوانبار يەكەو حەوت ساڵ سەپاند.

١١ى ئەيلوول
- سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رايگەياند لە دواى ئيمارات، بەحرێن كە وڵاتێكى ديكەى كەنداوە گەيشتووتە رێككەوتن بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل.

٢٧ى ئەيلوول
- دوابەدواى پەلاماردانى ناوچە سڤيلنشينەكانى قەرەباخ لەلايەن هێزەكانى ئەرمينياوە، سوپاى ئازەربايجان هێرشى وەڵامدانەوەى دەستپێكرد.

١ى تشرينى يەكەم
- نەتەوەيەكگرتووەكان رێككەوتنى سنوورى دەريايى نێوان توركيا و ليبياى تۆماركرد.

٨ى تشرينى يەكەم
- بەشێكى ناوچەى مەرەش، كە دەكەوتە ناو سنوورەكانى كۆمارى باكوورى قوبڕسى توركى و ماوەى ٤٦ ساڵە داخراوە، بەرووى هاووڵاتيان كرايەوە.

٩ى تشرينى يەكەم
خەڵاتى نۆبلى ئاشتى، بەهۆى هەوڵەكانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى برسێتى لە جيهان و كاريگەرى لەسەر فەراهەمكردنى هەلومەرجەكانى ئاشتى لەو ناوچانەى كە پێكدادانى تێدايە، بەخشرايە رێكخراوى پرۆگرامى خۆرامى جيهانى (WFP).

٢٣ى تشرينى يەكەم
- نەتەوەيەكگرتووەكان رايگەياند، لايەنەكانى ليبيا لە گەڕى چوارەمى كۆبوونەوەكانى ليژنەى سەربازيى هاوبەشى ٥+٥دا، لە سەر ئاگربەستێكى هەميشەيى رێككەوتن.

- سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بڕيارى دەركردنى سوودان لە ليستى "ئەو وڵاتانەى كە پاڵپشتى تيرۆر دەكەن" واژوو كرد.

٣١ى تشرينى يەكەم
- بەريتانيا، بۆ جارى دووەم بڕيارى كەرەنتينەى بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەرانسەرى وڵاتەكە دەركرد.

٦ى تشرينى دووەم
- ئەمريكا، ناوى سەركۆمارى بيلارووسيا لوكاشينكۆى خستە ليستى سزاكانى سەر ئەو وڵاتە.

٧ى تشرينى دووەم
- كانديدى ديموكراتەكان جۆ بايدن، بووە براوەى ٥٩مين هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا.

- لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ ٥٠ مليۆنى تێپەڕاند.

٢ى كانوونى يەكەم
بەريتانيا، رەزامەندى دا لەسەر بەكارهێنانى ئەو ڤاكسينەى كۆرۆنا كە كۆمپانياى ڤايزەرى ئەمريكى و كۆمپانياى بايۆتەكنەلۆجى ئەڵمانى بايۆنتەك كە زاناى تورك پ.د. ئوغور شاهين هاوبەشى دامەزرێنەرێتى. بەمشێوەيە بەريتانيا، بووە يەكەم وڵات كە رێگەى بە بەكارهێنانى ڤاكسينى كۆرۆنا دا.

٣ى كانوونى يەكەم
- لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ يەك مليۆن و ٥٠٠ هەزارى تێپەڕاند.

٨ى كانوونى يەكەم
- ئەنجوومەنى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان، بريارێكى لەسەر كشانەوەى خێراى سەرجەم هێزەكانى رووسيا لە قرم و "بەبێ دواكەوتن كۆتايى بە داگيركاريى كاتى لەسەر خاككى ئۆكرانيا بهێنێت" پەسەندكرد.
