Betül Yürük
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک – AA
به‌ربژێری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاند كه دڵنیان له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌به‌نه‌وه و داوای له لایه‌نگرانی كرد ئارام بگرن و پشوویان درێژ بێت.
له كاتێكدا هێشتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه به ته‌واوی دیار نییه، بایدن له‌گه‌ڵ به‌ربژێر بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كامالا هاریس له ویلایه‌تی دێلاوێر گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
بایدن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌نگه‌كان له ئه‌مریكا پیرۆزن و پێویسته هه‌موو ده‌نگێك هه‌ژمار بكرێت، گوتی: "خۆشحاڵم به ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان، دڵنیام له‌وه‌ی كه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ته‌واو بوو، من و سیناتۆر هاریس ده‌یبه‌ینه‌وه. بۆیه داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌م ئارام بگرێ و پشووی درێژ بێت. پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ته‌واو ده‌بێت و به‌م زووانه ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌كه‌ون".