Dildar Baykan Atalay
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە نێوان ٢٩ی تشرینی یەکەم بۆ ٢ی تشرینی دووەم سەردانی ئیتاڵیا، ڤاتیکان و سکۆتلاند دەکات و بەشداریی لە ههریهك له لووتکەکانی G-20 و کەشوھەوادا دەکات.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بڵاوی کردووەتەوە، بایدن، لە ٢٩ی تشرینی یەکەم لەگەڵ رابەری رۆحی کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرانسیس کۆدەبێتەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەی بایدن و پاپادا، تاوتوێی پرسەکانی پەیوەست بە شکۆی سەرەکیی مرۆڤ وەکو پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، قەیرانی کەشوھەوا و ھاوکاری کەسانی کەمدەرامەت دەکرێت.
له راگەيەندراوەكە ئەوەش خراوهتهڕوو كە وردەکاری دەربارەی کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی جۆ بایدن کە لە ٣٠-٣١ی تشرینی یەکەمدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەشداریی لە لووتکەی سەرکردەکانی G-20 دەکات، دواتر ئاشکرا دەکرێت.
بایدن لە دوای رۆما لە ١-٢ی تشرینی دووەمدا سەردانی سکۆتلاند دەکات و لە شاری گلاسگۆ لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و حکوومەتەکان و بە بەشداریی نوێنەرانی کەرتە گشتی و تایبەتەکان بەشداریی لە رێوڕەسمی کردنەوەی بیست و شەشەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتنی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.