Halil Demir
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر تۆمه‌تبارانی رێكخراوی تیرۆریستی DHKP/C كه له ١٦ پارێزگای توركیا ئه‌نجام درا ٥٤ له‌و ١٢٦ تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر كران كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ DHKP/C و وه‌رگرتنی مه‌شقی چه‌كداری و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ١٢٦ تۆمه‌تبار ده‌ركرد.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه تیرۆری ئاسایش و جه‌ندرمه توانیوویانه ٥٤ له‌و تۆمه‌تبارانه له ١٦ پارێزگای توركیا ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه به‌رده‌وامه.