14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له چوار ملیۆن تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رانسه‌ری جیهان له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاری نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون، گیانله‌ده‌ستدان و چاكبوونه‌وه له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، چوار ملیۆن و دوو هه‌زار و ٨٥٧ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا زاڵ‌بن و چاك ببنه‌وه.
ریزبه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین تووشبوو تێیاندا چاكبووه‌ته‌وه، بریتییه له ئه‌مریكا (٨٤٢ هه‌زار و ٩٢١)، به‌ڕازیل (٤٢٧ هه‌زار و ٦١٠)، رووسیا (٢٧٤ هه‌زار و ٦٤١)، ئیتاڵیا (١٧٤ هه‌زار و ٨٦٥)، ئه‌ڵمانیا (١٧١ هه‌زار و ٩٠٠)، هیندستان (١٥٩ هه‌زار و ٥٩٧)، توركیا (١٥٠ هه‌زار و ٨٧)، ئێران (١٤٦ هه‌زار و ٧٤٨)، شیلی (١٣٧ هه‌زار و ٢٩٦) و پێرو (١٠٧ هه‌زار و ١٣٣).
په‌تاكه له چین سه‌ریهه‌ڵدا و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا، بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
تا ئێستا حه‌وت ملیۆن و ٨٠١ هه‌زار و نۆ كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان تووش ڤایرۆسه‌كه بوون و ٤٢٩ هه‌زار و ٩٥٦ كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.