Gökhan Kavak,Hemın Othman Mohammed
20 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2017
ئه‌دیس ئابابا - AA
ناوه‌ندی كۆنترۆڵی ته‌ندروستی نێجیریا ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی په‌تای ھەوکردنی پەردەکانی مێشکه‌وه 745 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه له باكووری نێجیریا كه په‌تاكه تیایدا به‌ربڵاوه په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "تا 17ی نیسان، هه‌شت هه‌زار و 57 حاڵه‌تی توشبوون به په‌تاكه له دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان تۆمار كراوه و، تا ئێستا له‌وانه‌یش 745یان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی نێجیریا، ئیسحاق ئهدیول داوای له نوێنه‌رانی سیاسیی و ناوخۆی كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام بده‌ن، كه له كۆی 36 ویلایه‌تی ئه‌و ولاته له 26یاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه په‌تاكه به كوتان راده‌گیرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌یش پێویست به بڕی يةك ملیۆن دۆلار هه‌یه.
به‌هۆی په‌تاوه ھەوکردنی پەردەکانی مێشکه‌وه له ساڵی 2015دا له نێجیریا 131 كه‌س و له ساڵی 2016شدا، 33 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.