Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
ئیستانبول - AA
گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، غوڵام حوسه‌ین ئیسماعیل رایگه‌یاند كه جێگری پێشووی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی و سه‌رۆك شاره‌وانی پێشووی تاران، محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی كه دانی ناوه به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیای ئێران، ئیسماعیل له كۆنگره‌ی رۆژنامهنییدا له تارانی پایته‌خت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نه‌جه‌فی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه.
ئیسماعیلی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه بڕیاره‌كه كراوه‌یه به‌ڕووی تهمییزكردنهوه.
نه‌جه‌فی كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی ریفۆڕمخوازانی ئێران و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پۆستی باڵای هه‌بووه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و جێگری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته له 28ی ئایاردا به چه‌ك دووه‌م ژنی خۆی به‌ناوی میترا ئۆستاد كوشت و دوای تاوانه‌كه خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد و دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا.