Hacer Başer,Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كۆگایه‌ك كه سه‌كۆی مووشه‌كی ئێرانی لێبووه له كه‌مپێكی سه‌ربازیی باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی شه‌رقوڵئه‌وسه‌ت پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل كه هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئێران له عێراق و سووریا زیادكردووه، رۆژی پێشتر هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر "بنكه‌ی ئه‌شره‌ف" كه 80 كم له سنووری ئێرانه‌وه دووره.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه هێرشه‌كه دوو راوێژكاری ئێرانی و سه‌كۆكانی ئاراستەکردنی مووشه‌كی كردووه‌ته ئامانج كه ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر له ئێرانه‌وه هێنرابوونه عێراق.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه ئیسرائیل له 19ی ته‌مووزدا به فڕۆكه‌ی ئێف-35 كه‌مپێكی سه‌ربازیی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كردووه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه له گونده‌واری ده‌رعا باشووری سووریا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی حارا، به‌مه‌یش ده‌یه‌وێت رێگری بكات له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه ستراتیجیه له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
- ره‌تكردنه‌وه له لایه‌ن میدیاكانی ئێرانه‌وه
ئاژانسی هەواڵیی نیمچه فه‌رمی ئێرانی فارس له هه‌واڵێكیدا كه پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌واڵی په‌لاماردانی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌شره‌فی به‌درۆ خستووه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه لێدوانی تاڵب موسه‌وی تیادا هاتووه كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ڵێت، "به‌م رۆژانه‌ی دوایی هەندێک له كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كانی كه‌مپه‌كه‌مان ته‌قانده‌وه، به‌ڵام بانگه‌شه‌ی په‌لاماردانی كه‌مپه‌كه دووره له‌ڕاستییه‌وه."
موسه‌وی راشیگه‌یاندووه، هه‌موو فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو له ده‌ورووبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا ده‌كه‌نه ئامانج.