Naim Berjawi
19 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2024
بەیروت ــ AA
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ھەشت چەکداری دیکەیان لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، کوژراون.
حزبوڵڵای لوبنان لە چەند ڕاگەیاندراوێکی جیادا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەشت چەکداری دیکەیان بە ناوەکانی محەمەد عەلی تەرحینی، عەلی محەمەد شەلەبی، ئیبراھیم عەبدولکەریم زەینەددین، عەبدولمنعیم جەمال عەبدولمنعیم، حافیز حوسێن مولحم، محەمەد حوسێن عەرەب، فەزڵ عەباس و عەلی حوسێن زعیتەر لە باشووری لوبنان، کوژراون.
حزبوڵڵا وەک ئاماژەیەک بۆ پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، ڕایگەیاندووە کە چەکدارەکانیان لەسەر ڕیگای قودس لە باشووری لوبنان، کوژراون.
لە ڕاگەیاندراوکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
بەوەش ژمارەی ئەو چەکدارانەی حزبوڵڵا کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٤٦١ چەکدار.