Muhammet Ali Kemal
16 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
به‌یروت
له لوبنان سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئیران عه‌لائه‌دین بروجێردی کۆبوونه‌وه.
به‌پێی روونکردنه‌وه‌یه‌ک که له‌لایەن حیزبوڵڵاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه کراوه که نه‌سروڵڵا و بروجێردی له به‌یروتی پایته‌خت کۆبوونه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌شکراوه که له کۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌که‌دا باڵیۆزی ئێران له به‌یروت محه‌مه‌د فهتحالی ئاماده بووه و تێیدا تاوتوێی ئاسایشی ناوچه‌که و به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی دۆخی سیاسی ناوچەکە کراوه.
بروجێردی به سه‌ردانێکی فه‌رمی له لوبنانه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان جوبران باسل و په‌رله‌مانتاری حیزبوڵڵا محه‌مه‌د ره‌عد و له‌گه‌ڵ شاندێک که له ژماره‌یه‌ک گرووپی فه‌ڵه‌ستینی پێک دێت، کۆ ببێته‌وه.
ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د کۆبوویه‌وه، دوێنێ گه‌یشته لوبنان.