Mustafa Deveci,Enes Canlı,Muhammed Emin Canik,Gülşen Topçu,Hamdi Yıldız
28 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2023
قودس - AA
لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیل، حەماس ١٠ دیلی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززەی گەمارۆدراو ڕادەستی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، مەجید ئەنساری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلی نێوان ئیسرائیل و حەماس بلاوکردەوە.
ئەنساری باسی لەوە کرد کە ١٠ دیلی ئیسرائیلییان لە غەززە ڕادەستی بەرپرسانی خاچی سوور کردووە بەمەبەستی بردنەوەیان بۆ ولاتەکەیان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، پێشتر بڵاویکردەوە کە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکەدا ئیسرائیل ئەمڕۆ ٣٠ دیلی فەڵەستینی ئازاد دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی ڕادەستکردنی ١٢ دیل بە خاچی سوور کردەوە، کە پێکهاتوون لە ١٠ ئیسرائیلی و دوو بیانی.
دانیێل ئالۆنی، دایکی یەکێک لەو دیلە ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوو، لە نامەیەکی سوپاسگوزارییدا بۆ لیواکانی قەسام رایگەیاند: "لە ناخی دڵمەوە سوپاستان دەکەم بۆ ئەو مامەڵە مرۆڤانەیەی بەرامبەر کچەکەم ئێمیلیا نیشانتان دا".