Muhammed Semiz
29 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2023
قودس - AA
لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلی نێوان ئیسرائیل و حەماس ٣٠ دیل لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل ئازاد کران، کە پێکهاتوون لە ١٥ ژن و ١٥ منداڵ.
بە پابەندبوون بەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ حەماس ئەنجامیداوە، ئیسرائیل ٣٠ دیلی فەلەستینی لە گرتووخانە ئازاد کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ لەلایەن کۆمەڵەی دیلە فەڵەستینییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ٣٠ دیل کە لە ١٥ ژن و ١٥ منداڵ پێکهاتوون لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.