Ömer Koparan
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
عه‌زاز - AA
له باكووری سووریا له باب و چۆبانبه‌ی كه له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له تیرۆر پاككرانه‌وه، دوو په‌لاماری هاوكات ئه‌نجامدرا.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، په‌لاماره‌كان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای په‌یامی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغانه‌وه، ئه‌نجامدران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان وه‌رگیراوه، یه‌كێك له په‌لاماره‌كان له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌نزیك بینای PTT له ناحیه‌ی چۆبانبه‌ی ئه‌نجامدراو و برینداربوونی 10 كه‌سی سڤیلی لێكهوتهوه.
هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی چۆبانبه‌ی، ئوتومبێلێكی دیكه له‌نزیك مزگه‌وتی گه‌وره‌ی باب ته‌قێنرایه‌وه و له‌ئه‌نجامدا كه‌سێكی سڤیل گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و فریاكه‌وتندا هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كان و رێوشوێنی توندیان گرته‌به‌ر.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، پێده‌چێت په‌لاماره‌كان له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابێت.
له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆشدا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی عه‌زاز ته‌قێنرایه‌وه و گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی سڤیل و برینداربوونی 20ی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پاش نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ له‌وتارێكیدا له‌میانه‌ی لوتكه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیادا گوتی، "رامانگه‌یاندووه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ئۆپه‌راسیۆن بۆ رزگاركردنی رۆژهه‌ڵاتی فورات له رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار ده‌ستپێده‌كه‌ین".