Harun Kutbe
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هێڵی ئاسمانی تورك كه سه‌ربازانی سوپای توركیای له ئه‌فغانستانه‌وه گواسته‌وه كاتژمێر ١٣:١٠ گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له ئه‌نقه‌ره.
گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه ئهركدارهكانی سوپای توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حامید كارزای'یه‌وه بۆ توركیا به‌رده‌وامه‌ن.
له‌و میانه‌یه‌دا له رێگای فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی تورك سه‌ره‌تا سه‌ربازان له كابوڵه‌وه گوازرانه‌وه ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان و دواتریش له رێگای گه‌شتی ئاسمانی TK 6893ه‌وه به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌ڕێكه‌وتن.
فڕۆكه‌كه كاتژمێر ١٣:١٠ گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له ئه‌نقه‌ره.
دوێنێ یه‌كه‌مین فڕۆكه كه سه‌ربازانی توركیای ده‌گواسته‌وه له له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حامید كارزای'یه‌وه گه‌یشته‌وه ئه‌نقه‌ره.