Mazın Asad
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی دژی داعش، جۆن دۆریان رایگەیاند داعش لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە و لە پێناو جێنەھێشتنی شارەکە، بەرھەڵستکاری دەکات و بەھۆیەوە قوربانییەکی زۆری داوە.
دۆریان بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق و سووریا دژی داعش پێشکەش کرد.
گوتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی دژی داعش ئاماژەی بەوە دا کە لە ١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ٣٥ ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەکانی داعش لە ئەلباب ئەنجام داوە و تێدا ١٠١ تەقەمەنیان ھاوێشتووە و راشیگەیاند سەرکرەکانی سەربازیی تورکیا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان رۆژانە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژھەڵاتی سووریا لە پەیوەندیدان.
لەبارەی دۆخی ئەلباب، دۆریان گوتی: "چوونە ژوورەوەی تورکیا و ھێزەکانی پشتیوانکەری تورکیا بۆ باکووری شارەکە و بۆرومانکردنی ھاوپەیمانان و نزیکبوونەوەی رژێم لە باشوورەوە، دوژمنی رووبەڕووی زەحمەتییەکی زۆر لە ئەلباب کردووەتەوە. لە پێناو بۆردومانکردنی شەڕکەرانی داعش و سەرچاوەکانیان کە ھەڕەشە لەسەر ھێزەکانی تورکیا و ھێزەکانی لای دروستکردووە، ھێرشێکی ئاسمانی زۆرمان بۆ سەر ناو ئەلباب و دەوروبەری ئەنجام داوە".
راشیگەیاند کە ئەنجامدانی ھێرشە ئاسمانییەکان لە ئەلباب دوای ھەماھەنگیان بووە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی تورکیا.
دۆریان لە درێژەدا ھیچ زانیارییەکی دەربارەی ئەو ناوچانەی ئەلباب نەدا کە لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە کۆنترۆڵ کراوە و رایگەیاند رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پێناو جێنەھێشتنی شارەکە، بەرھەڵستکاری دەکات و بەھۆیەوە قوربانییەکی زۆری داوە.
دۆریان ئاماژەی بە گرنگی ھەوڵەکانی تورکیا دژی داعش کرد و گوتی: "تورکیا لە پێناو دەرکردنی دوژمن لە باکووری سووریا کارێکی سەرسورھێنەری ئەنجامدا. بە تەواوی رێگری لە دزەکردنی شەڕخوازان بۆ سووریا و بەکارھێنانی سنووری تورکیا لە لایەن شەڕخوازان کرد".
"لە ھەفتەکانی داھاتوودا بە تەواوی چواردەوری رەققە دەگرین"
لەبارەی قسەکانی فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانێتی دژی داعش، سڤن تاونسێند کە ئاماژەی بەوە دابوو لە ماوەی شەش مانگدا شارەکانی رەققە و موسڵ رزگار دەکرێت، دۆریان رایگەیاند ئەو قسانە پشتڕاست ناکانەوە، بەڵام ناوبراو لەوبارەیەوە ھیچ بەروارێکی دیاریکراوی نەدا.
دۆریان روونیشی کردەوە کە لە ھەفتەکانی داھاتوودا بە تەواوی چواردەوری رەققە دەگرین و راشیگەیاند لە قۆناغی بڕیاردانن لەسەر بەشداریکردنی ھێزێک لە ھێرشکردن بۆ سەر ئەو شارە و گوتیشی: "لەوبارەیەوە کۆبوونەوەکان درێژەی ھەیە. چ شتێک دێتە ئاراوە، چاوەڕێ دەکەین و دەیبینین".