Hakan Çopur,Aladdin Mustafaoğlu
26 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2025
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ڕێگا نادات، کەناری ڕۆژئاوا بلکێندرێت بە ئیسرائیلەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە میانی واژووکردنی ژمارەیەک فەرمان لە کۆشکی سپی بۆ ڕۆژنامەوانان دوا و ئاماژەی بەوەدا کە دوێنێ پێنجشەممە، زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە لەنێویاندا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو.
ڕاشیگەیاند کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، ژمارەیەک پرسی پەیوەستداری بە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا، لەگەڵ ئەو سەرکردانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە پلانی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە گوتی: "ڕێگا نادەم کەناری ڕۆژئاوا بلکێندرێت بە ئیسرائیلەوە و لەوبارەیەوە لەگەڵ بنیامین ناتانیاھو قسەم کردووە وئێستا کاتی ئەوە ھاتووە، پلانی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە، بوەستێندرێت".