Enes Canlı
29 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2024
قودس - AA
حکوومەتی ئیسرائیل خۆی بۆ ئەوە ئامادە دەکات کە دەسەڵاتی تازە پێگەیشتووی بەریتانیا کە کەوتووەتە دەست پارتی کرێکارانی بەریتانیاوە، چیتر چەک بە وڵاتەکەی نەدات و نیگەرانیشن لەوەی ئەم هەنگاوە چەند وڵاتێکی دیکەش بگرێتەوە.
ڕۆژنامەی Yediot Ahranot بڵاوی کردەوە، حکوومەتەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کییەر ستارمەر خۆی بۆ ئەوە ئامادە دەکات کە چەک بە ئیسرائیل نەدات.
حکوومەتی ئیسرائیل سەرقاڵی هەڵسەنگدانی ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەی پیشەسازیی بەرگریی بەریتانیایە بۆ وڵاتەکەی و دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب نیگەرانن لە ئەگەری هەرچەشنە بڕیارێکی لەو شێوەیە لە لایەن وڵاتانی دیکەوە.
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کییەر ستارمەر ناڕەزایەتی حکوومەتەکەی دژ بە بڕیارەکەی دیوانی دادی نێودەوڵەتیی بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو کە حکوومەتەکەی پێشتری پێشکەشی کردبوو، کشاندەوە.
حکوومەتی ئیسرائیل هەروەها جەختی لە بەردەوامی ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەکان بۆ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین "UNRWA" کردووەتەوە کە لە مانگی کانوونی یەکەمەوە ڕایگرتووە.