Özcan Yıldırım
29 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی حەوت تیرۆریستی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری عێراق و سووریا ڕايگەیاند، لەوانەیش سێ تیرۆریستيى پەکەکە لە باکووری عێراق و، چوار تیرۆریستيی پەکەکە/یەپەگە لە باکووری سووریا.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە: "لە پێناو گەلە ئازیزەکەماندا بە هەموو توانامانەوە بەردەوامدەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریست".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق سێ تیرۆریستیی پەکەکە و، لە ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا چوار تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست. ئۆپەراسیۆنەکانمان پێداگرانە درێژەیان هەیە".