رامەڵا
بۆ وەستاندنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، فەلەستینییەکان بە سومبولی تابوتی جەنازەی بەتاڵەوە لە کەناری رۆژئاوا لە رامەڵا، رێپێوانیان ساز کرد.
گروپێک لە خۆپیشاندەران لە بەردەوام شارەوانی رامەڵا کۆبوونەوە، بە ھەڵگرتنی سەدان تابوتی جەنازەی بەتاڵ بەرەو باڵەخانەی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆیشتن، کە لەسەر ھەر تابوتێک ناوی ئەو کەسانە نوسرابوو کە لە ھێرشەکاندا کوژرابوون، دواتر تابوتەکان کە بە ئاڵای فەلەستین پێچرابوونەوە، لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان دانران.
ژمارەیەک لە سەرکردە و کەسایەتییە ناسراوەکانی فەلەستین و پەرلەمانتارەکان، بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد.
لە خۆپیشاندانەکە داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرا بە زووترین کات ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بوەستێنێ.
سەرۆکی شارەوانی رامەڵا موسا حەدید لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم رێوڕەسمی جەنازەیە پەیامێکە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا بتوانن بە پەلە کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین رابگرن، کە لە لایەن ئیسرائیلەوە دەکرێتە سەریان."
دوای ئهوهی له 3ی حوزهیراندا سێ جولهكه له کەناری رۆژئاوا بێ سهروشوێن بوون و دوای 18 رۆژ به كوژراوی دۆزرانهوه.
لە هەمان ناوچە له 2ی تهموزدا گهنجێكی فهلهستینی به ناوی محهمهد ئهبو حوزهیر رفێنرا و به زیندوویی سوتێنرا، دوای ئهو رووداوانه و له 7ی تهموزدا ئیسرائیل ئۆپهراسیۆنێكی به ناوی "هێڵی پاراستن" بۆسهر كهرتی غهززه دهستپێكرد، كه چهندین ساڵه لهژێر ئابڵوقهدایه.
لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل، تا ئێستا ٦٥٥ کەس کوژراون و چوار ھەزار و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوونە.