ئیستەنبوڵ
دوو فڕۆکەی ھێڵی ئاسمانی تورکیا کە سەردانی شاری تهل ئەڤیڤی پایتهختی ئیسرائیلیان دەکرد، بە ھۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی ناوچەکە و نائارامی رەوشی فڕۆکەخانەی بن گۆڕین لە تەل ئەڤیڤ، گەڕانەوە ئیستەنبوڵ.
لە لایەکی دیکە کۆمپانیای فیدراڵی ئاسمانی ئەمریکا گەشتی فڕۆکە ئەمریکاییەکانی بۆ ئیسرائیل قەدەغە کرد.
لەو باریەوە کۆمپانیای فیدراڵی ئەرمریکایی لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بە ھۆی نائارامی رەوشی فڕۆکەخانەی بن گۆڕین لە تەل ئەڤیڤ بۆ ماوەی ٢٤ سەعات گەشتی ھێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل راگیراوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانە چاپەمەنییەدا باسی ئەوە کراوە کە ئەو بڕیارە دوای کەوتنە خوارەوەی تۆپێک لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گۆڕین دەرکراوە.
ھاوکات ھەر دوو کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی دەڵتا و یەکگرتووی ئەمریکایش بۆ ماوەیەکی نادیار گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل راگرت.
کۆمپانیای لوفتھانزایش بۆ ماوەی ٣٦ سەعات گشتی فڕۆکەکانی خۆی بۆ فڕۆکەخانەی بن گۆڕین ھەڵپسارد.
لە لایەکی دیکە ھێڵی ئاسمانی نۆروێژیش گەشتی ئاسمانییەکانی بۆ تەل ئەڤیڤ راگرتوه.
کۆمپانیای ئەیر فرانسی فرەنسیش بڵاویکردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەل ئەڤیڤ تا دەرکردنی بڕیارێكی نوێ راگرتووە.