Bahattin Gönültaş,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
ئۆساكا- AA
راگه‌یه‌نراوی لووتكه‌ی G20 كه سه‌ركرده‌كانی ٢٠ وڵاتی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهان كۆده‌كاته‌وه و ئه‌مجاره له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه و له شاری ئۆساكا میوانداریی كرا، بڵاوكرایه‌وه.
لووتكه‌ی G20 كه به سه‌رۆكایه‌تی ژاپۆن بۆ ئه‌م خوله، له شاری ئۆساكا سازكرابوو، كۆتاییهات. له‌دوای كۆتاییهاتنی لووتكه دوو رۆژییه‌كه، راگه‌یه‌نراوێكی كۆتایی ٤٣ مادده‌یی بڵاوكرایه‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی G20ه‌وه واژووكراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هۆشداریی ئه‌وه دراوه كه "گه‌شه‌ی ئابووریی" جیهانیی له ئاستێكی نزمدایه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژییه بازرگانیی و جیۆپۆڵهتیكییهكاندا، مه‌ترسییه‌كان زیادیان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسی ناكۆكییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا، چین و وڵاتانی دیكه نه‌كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كاركردنی زیاتر سه‌باره‌ت به زیره‌كیی هۆشمه‌ند و له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه هه‌نووكه‌ییانه‌ی به‌هۆی نه‌وه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوی كۆتایی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20دا سه‌باره‌ت به بازرگانی و سزاكان جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه بازاڕه‌كان به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه و پشتیوانیی له ریفۆرمه پێویسته‌كانی رێكخراوی بازرگانیی جیهانیی ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن له‌پێناو ره‌خساندنی "هه‌لومه‌رجی یه‌كسانی" جیهانیی له‌وباره‌یه‌وه.
- گرژییه‌كانی بازرگانی و ئابووری نێوده‌وڵه‌تی
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای لووتكه‌كه رایگه‌یاند كه وێڕای "بوونی جیاوازی زۆر" له نێوان ئه‌ندامانی G20دا له‌باره‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا به‌ڵام سه‌ركرده‌كان زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه.
ئابێ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ركرده‌كانی G20 به پێویستی ده‌زانن گه‌شه‌ی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز له پێشینه‌ی كاره‌كان بێت و گوتی: "به‌ڵام تاكو گرژییه بازرگانییه‌كان له ئارادا بن ئه‌و مه‌ترسیانه به‌رده‌وام ده‌بن كه رووبه‌ڕووی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه ".
زیاتر له دوو هه‌زار رۆژنامه‌وان له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه رووماڵی لوتكهكهیان ده‌كرد كه به به‌شداری ٣٧ سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك حكوومه‌ت و نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س كه نوێنه‌رانی یه‌كێتیی ئهورووپایشیان له‌نێودابوون به‌ڕێوه چوو.
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ركرده‌كان له ئۆساكا رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ گیرانه به‌ر. به درێژایی ماوه‌ی لوتكه‌كه زیاتر له ٣٢ هه‌زار كارمه‌ندی هێزی ئه‌منی ئه‌ركدار كران.
ساڵی داهاتوو سعوودیه سه‌رۆكایه‌تی خولی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 ده‌كات و میوانداری لوتكه‌كه ده‌كات له ٢٠٢٠دا.