Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
پاریس- AA
سه‌ركۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، رایگه‌یاند: "كاری له‌پێشینه‌مان بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان".
ئیمانوێل ماكرۆن له‌دوای كۆتاییهاتنی لووتكه‌ی G20 له شاری ئۆساكای ژاپۆن، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
ماكرۆن باسی له‌وه‌كرد پێویسته سه‌باره‌ت به بابه‌تی كه‌شوهه‌وا كاری زیاتر بكرێت و رایگه‌یاند: "جگه له ئه‌مریكا، وڵاتانی G20 پابه‌ندیی خۆیان به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی پاریس دووپاتكرده‌وه".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا كۆبووه‌ته‌وه، باسی بابه‌ته فره‌لایه‌نه‌كان و ناوچه‌ییه‌كانی كردووه و رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ سهركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب) ئه‌ردۆغاندا تاوتوێی ئه‌و لووتكهیهمان كرد كه له ئیستانبوڵ سه‌باره‌ت به سووریا سازكرا. به مه‌رجی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه سه‌ركرده‌كان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داویانه، له كۆتایی هاوین یان سه‌ره‌تای پاییزدا خواستی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌و لووتكه‌یه به هه‌مان شێواز ئه‌نجامبده‌ینه‌وه".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا باسی له‌وه‌كرد له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی G20دا له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێی بابه‌تی كه‌شوهه‌وا و پرسی ئێرانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند: "كاری له‌پێشینه‌مان بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه وڵاتانی ئه‌ورووپا ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئێران نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیی و به‌پێویستی زانی ئێران له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه.
ماكرۆن راشیگه‌یاند: "ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكه‌ین بریتیی نییه له سه‌پاندنی سزا. ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه جێبه‌جێده‌كه‌ین كه له ٢٠١٥دا واژووكراوه. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا به‌مه‌به‌ستی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ، پێویسته دیالۆگێكی نوێ پێكبهێنرێت".