Muhammet Kurşun,Rewa Mahmood Hasan
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
تاران - AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە وڵاتەکەی نابێتە لایەنی هەڵگیرسێنەری شەڕ لەگەڵ ئەمریکادا، بەڵام لەکاتی روودانی جەنگدا وەڵامیان دەبێت.
حەسەن روحانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکەوە رایگەیاند کە تەواوی ئەو ئاڵۆزییانە سەرچاوکەی سیاسەتەکانی ئەمریکان و گوتی: "ئەگەر گرژییەک هەبێت رەگوڕیشەی ئەمە ئەمریکایە، بەتایبەت ئەو جەنگە ئابووریەی دژبە ئێران بەرپایکردووە. هەرکاتێک جەنگی ئابووری ئەمریکا بەرامبەر ئێران وەستا، ئەوا پێشهاتی ئەرێنی لە ناوچەکە دەبینین".
سەرکۆماری ئێران لەبارەی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ رایگەیاند کە وڵاتەکەی نابێتە لایەنی هەڵگیرسێنەری شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی تر، بەڵام لەکاتی دروستبوونی جەنگدا وەڵامیان دەبێت.