Heman Hussein Yaseen Yaseen
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
هەولێر - AA
سهرلهبهياني ئهمڕۆ پێنجشهممه له ديدارێكدا لهگهڵ سهرۆكى ههرێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆنسولى گشتيى فهڕهنسا له ههرێمى كوردستان، دۆمينيك ماس نامەیەکی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن-ی گەیاندە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە نامەکەی ماکرۆن-دا هاتووە "دەمەوێت گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز بكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق و هیوای سەركەوتنی تەواوتان بۆ دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەم بەرپرسیارییەتییە گەورەیەدا".
لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە "دەستبەكاربوونتان قوناغێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ هەموو عێراق كە لە سەروبەندی سەقامگیركردن و ئاشتەوایيی كومەڵایەتیدان. دڵنیام ئەزموونی بەڕێزتان لە بەرپرسیاريهتییهكاندا و هەستی بەڕێزتان بۆ دەوڵەتمەداری، یارمەتیدەر دەبن بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەركە نوێیەتان كە فەڕەنسا پشتگیریی تەواوی لێ دەكات".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە فەڕەنسا و كوردستان لە رێگای پەیوەندیی مێژوویييهوه بهیهكهوه گرێدراون و جەنگی هاوبەشی دژبە داعش ئەم پەیوەندییانەی پتەوتر كردووە و ماکرۆن سوپاسی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرووە و نووسیویەتی "دەمەوێت بەتایبەتی سوپاسگوزاریی خۆم بە ئێوە رابگەیهنم بۆ ئەو هەموو قوربانیانەی لە لایەن پێشمەرگەوە بەخشراون، هەروەها بۆ ئەو هەوڵە بێ وێنەیەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ پێشوازیكردن لەو ئاوارانەی لە دەستی بەربەرییەتی جیهادییەكان رایانكرد. ئێوە ئاگاداری پابهنديى ئێمەن سەبارەت بەئاواتی كورد لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوو، فیدرال و دیموكراتدا. بە ناوی ئەم پەیوەندییە تایبەتەوە بوو كە فەڕەنسا بەشداری كرد لە هاندانی چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی دروست بوون. ئەمڕۆ، ئێمە خۆشحاڵین بە قوڵبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها ئەو رێككەوتنانەی لە سایەی ئەم دینامیكییتەوە كراون لە بەرژهوەندیی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی هەموو عیراقدا".
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێڵ ماکڕۆن هەروەها نووسیویەتی "هیواخوازم بتوانین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بدەین، بەتایبەتیش لەو بوارانەی كە خەڵك لە یەكتری نزیك دەكەنەوە: لە بوارەكانی ئابووری، كولتووری، پەروەردەیی. ئێوە لەم چوارچێوەیەدا دهتوانن پشت بە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسی ببەستن. تكا لە ئێوە دەكەم جەنابی سەرۆك كە بڕوا بەستایشی بێپایانم بكەن".