Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
كوالا لامپور - AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر بۆ ناو رووبارێك له ویلایه‌تی جۆهۆری مالیزیا، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 16ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی هه‌واڵی نه‌ته‌وه‌یی بێرنامای مالیزیا، پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له گه‌شتێكیدا له جۆهۆر باهور-كوالا، له ناوچه‌ی پاگۆد كه‌وتووه‌ته ناو رووبارێكه‌وه.
له‌كۆی 30 سه‌رنشینی پاسه‌كه، 14یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 16ی دیكه‌شیان برینداربوون. له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه شۆفێری پاسه‌كه و منداڵێك هه‌ن.
برینداره‌كان كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی موار، هه‌شتیان مالیزی، شه‌شیان سینگاپوری و دووانیشیان میانمارین.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه رووداوه‌كه به‌هۆی خێرا لێخوڕینه‌وه روویداوه.