Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
مۆسكۆ- AA
رووسیا رایگەیاند، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئیسرائیلی جۆری F-15 بنكه‌یه‌كی ئاسمانییان له سووریا كردووه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه هێرشه‌كه له نێوان كاتژمێر ٠٣:٢٥ بۆ ٠٣:٥٣دا بێ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان بێنه نێو كایه‌ی ئاسمانیی سووریاوه، ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه ''دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی سه‌ر به هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە جۆری F-15، بێ ئه‌وه‌ی بێنه نێو كایه‌ی ئاسمانیی سووریاوه له لوبنانه‌وه هه‌شت مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی T-4 كردووه. یه‌كه‌كانی به‌رگریی سه‌ر به هێزی ئاسمانیی سووریا، پێنج له مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كانیان له میانی هێرشه‌كه‌دا تێك‌شكاند. سێ مووشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ش له به‌شی خۆرئاوای بنكه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه''.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه که راوێژكاره سه‌ربازییه رووسییه‌كان به هۆی هێرشه‌كه‌وه زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
تا ئێستا ئیسرائیل هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٤:٠٠ هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی T-4ی ئاسمانیی له پارێزگای حومس و هێرشه‌كه كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.