Emre Gürkan Abay
26 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
مۆسكۆ – AA
دادگایه‌ك له رووسیا به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسای په‌یوه‌ندیدارەکان به زانیارییه كه‌سییه‌كان هه‌ریه‌ك له كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تویته‌ر، فه‌یسبووك و واتس‌اپ-ی به ٣٦ ملیۆن روبل سزا دا.
دادگای تاگانسكی له مۆسكۆی پایته‌خت ئه‌و دۆسیانه‌ی تاوتوێ كرد كه دامه‌زراوه‌ی چاودێریی په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیاری ته‌كنه‌لۆجیای فیدراڵی رووسیا له‌سه‌ر تویته‌ر، فه‌یسبووك و واتس‌اپ تۆماری كردبوون.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجیانه پاراستنی زانیارییه كه‌سییه‌كانیان پێشێل كردووه له رووسیا و به ٣٦ ملیۆن روبل سزای ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی دا.
به‌پێی یاساكانی رووسیا پێویسته زانیارییه كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك تویته‌ر، فه‌یسبووك و واتس‌اپ له رووسیا تۆمار بكرێن.
به‌هۆی پێشێلكاری له‌م جۆره، له ٢٠١٦ LinkedIn له رووسیا قه‌ده‌غه كرا.