Rewa Mahmut Hasan
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
مۆسکۆ-AA
لە شاری سانت پیتەرسبۆرگ باکووری رۆژئاوای رووسیا، دوو تەقینەوە روویاندا و بەهۆیەوە لانیکەم ١٠ کەس کوژران.
دوو تەقینەوەکە لە میترۆیەکی شاری سانت پیتەرسبۆرگ لە وێستگەی پەیمانگەی تەکنەلۆجی و وێستگەی مەیدانی سینایا روویاندا .
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵیی لە رووسیا هۆکاری تەقینەوەکەی وێستگەی مەیدانی سینایا بۆمبێکی چێنراوبووە لەناو ڤارگۆنی شەمەندەفەرەکەدا و لانیکەم ١٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار هەن و بەهۆی تەقینەوەکەشەوە ٧ وێستگەی شەمەندەفەر داخران و ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و تیمی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
لەکاتی تەقینەوەکاندا سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ سەرۆکی بیلاروس، ئالێکساندەر لوکاشێنکۆ لە کۆبوونەوەدابوو، سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه له سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی (FSB) زانیاری وه‌رگرت.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کە رایگه‌یاند، په‌لاماری تیرۆریستی یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان. پوتین هەروەها سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌وانه كرد كه له په‌لاماره‌كه‌دا کوژراون.