Ali Cura,Hemın Othman Mohammed
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شۆیگو رایگه‌یاند "له میانی دوو هه‌فته‌دا، سیستمی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی مۆدێرنی S-300 ده‌درێت به هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا".
سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه‌ی له سووریا دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی İl-20ی رووسی ده‌گیرێنه‌به‌ر، سێرگی شۆیگو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە "له میانی دوو هه‌فته‌دا، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی مۆدێرنی S-300 ده‌درێت به هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا. ئه‌و سیستمه له توانایدایه له دووری 250 كیلۆمەتر له ئاسماندا ئامانج بپێكێت و له یه‌ك كاتدا چه‌ند ئامانجێك بپێكێت".
وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شۆیگو ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه S-300 توانا جه‌نگییه‌كانی به‌رگری ئاسمانیی سووریا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌كات.
سێرگی شۆیگو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سیستمی S-300 له ساڵی 2013دا به مه‌به‌ستی راده‌ستكردنی به سووریا ئاماده‌كراوه، به‌ڵام له كۆتا ساتدا به هۆی تكای ئیسرائیله‌وه په‌شیمانبوونه‌ته‌وه له پێدانی و رایگەیاندووە "ئه‌مڕۆ ره‌وشه‌كه گۆڕاوه. ئه‌وه‌یش تاوانی ئێمه نییه".
وه‌زیری به‌رگری رووسیا ئه‌وه‌یشی خستووەته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی له كایه‌ی ئاسمانیی سووریادا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رێده‌گرێت له هێرشی کەشتیوانی مانگی ده‌ستكردی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان له خاكی ئه‌و وڵاته‌دا له سیستمه‌كانی بێ ته‌ل و هه‌واڵگری.
وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شۆیگو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەتەوە كه دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر جووڵه و كرده‌ی ئه‌وانه راده‌گرێت كه به‌بێ بیركردنه‌وه ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێی گۆڕانكاری ره‌وشه‌كه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
سێرگی شۆیگو دووپاتیكرده‌وه كه فڕۆكه‌وانه ئیسرائیلیه‌كان به ئه‌نقه‌ست فڕۆكه رووسییه‌كه‌یان كرده نیشانه بۆ سیستمی به‌رگری ئاسمانیی و گوتی: "ئه‌و دۆخه ناچاری كردین كه رێوشوینی پێویست بگرینه به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌و سه‌ربازه رووسیانه‌ی له سووریا رووبه‌ڕووی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه".