Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به یه‌مه‌ن، له سوید، هاتوونه‌ته ئاراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد راوێژه‌كانی نێوان حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه.
مایك پۆمپیۆ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به یه‌مه‌ن له سوید، بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی له حووسییه‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له رێككه‌وتنه‌كانی كێشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له به‌نده‌ری حودێده، ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان و كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی له شاری ته‌عز، كرد.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه هێشتا بابه‌تی زۆر ماون كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن تاوتوێ بكرێن به‌ڵام ئه‌و راوێژه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و بڕیارانه‌ی دراون، هه‌نگاوی گرنگن، پۆمیۆ راشیگه‌یاندووه:
"سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان له‌به‌ده‌ستدایه كه بتوانن له‌رێگه‌ی خێراكردنی دانوستانه‌كانه‌وه، دۆخی گوزه‌رانی یه‌مه‌نییه‌كان باش بكه‌ن. پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به گرژییه‌كان و دوژمنایه‌تییه‌كان. ئه‌مه باشترین رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنه له‌و راوێژانه‌ی كه ئه‌نجامدراون و ئه‌نجامده‌درێن".