Kasım İleri
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا، جەنەراڵ جۆزیف دانفۆرد وسەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ یاشار گولەر لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پێشهاتەکانی سووریا کرد.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، پاتریک ریدەر رایگەیاند هەردوو سەرۆک ئەرکان، وەک وەڵامێک بۆ نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لەبارەی ئەو خاڵە چاودێریانەی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا جێگیری کردوون، تاوتوێی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی دوولایان کرد.
ریدەر لە راگەیەنراوەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دانفۆرد بە هاوتاکەی تورکییەکەی رایگەیاندووە، خاڵە چاودێرییەکان بەمەبەستی بەرگرتنە لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک لە سووریاوە کە دەکرێتە سەر تورکیا.
ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەداوە کە هەردوو وڵات ساڵانێکە هاوپەیمانن لە ناتۆدا و خاوەنی پەیوەندی سەربازیی بەهێزی بەردەوامن و رایگەیاندووە، "سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا جەختی لەسەر پەیوەستبوونی ئەمریکا بە هەوڵەکانی هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا بۆ سەقامگیری لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کردەوە".
پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەزاری وەزیری بەرگریی جیمس ماتیس-ەوە رایگەیاندبوو کە لەسەر سنووری سووریاو تورکیا، دەستیان کردووە بە دروست کردنی خاڵی چاودێری.
بەڵام وەزارەتەکە ئاشکرای نەکردبوو کە چەند خاڵی چاودێری دروست دەکەن.