Mohammed Baqi Hussein
14 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكس تیله‌رسن رایگه‌یاند، هه‌وڵیانداوه بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-رووسیا به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی سووریاوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن.
تیله‌رسن له كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كه بوودجه‌ی 2018ی تێدا تاوتوێ ده‌كرا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-رووسیا، دوایین دۆخی سووریا، رێككه‌وتنی كه‌شوهه‌وای پاریس و كۆریای باكووره‌وه دایه‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند كه له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا له‌دۆخێكی باشدایه و گوتی، "له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا له خراپترین دۆخدایه، به‌ڵام ئامانجمان جێگیركردنی ئه‌مه‌یه. هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین كه ده‌توانین له هه‌ندێك بابه‌تدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی رووسیا له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمانه‌وه په‌یوه‌ندی ببه‌ستین یان نا. به‌تایبه‌تی له سووریا چه‌ند هه‌وڵێكمان هه‌یه و ده‌توانم بڵێم به ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنیدا ده‌ڕوات. به‌ڵام زۆر زووه قسه له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌م كارانه‌وه بكرێت".
تیله‌رسن له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه دوا كه ئامانجی سه‌پاندنی هه‌ندێك سزایه به‌سه‌ر رووسیادا و رایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا كه ده‌یانه‌وێت كه‌ناڵه‌كانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ رووسیا به كراوه‌یی بهێڵنه‌وه و ئه‌م جۆره بڕیاره كاره‌كانیان سه‌ختتر ده‌كات.
- "پێشینه‌مان له سووریا، سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر داعشدا"
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی پێشینه‌كانی ئه‌مریكاوه له سووریا، تیلهسن گوتی، "هۆكاری بوونی ئێمه له سووریا نه‌گۆڕاوه و بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له‌وێین. هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و ره‌تكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان چڕكردووه‌ته‌وه".