Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
14 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان جه‌نگی نه‌بردووه‌ته‌وه و، له مانگی ته‌مووزیشدا ستراتیژییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستان پێشكه‌شی كۆنگرێس ده‌كه‌ن.
ماتیس، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی، جه‌نه‌راڵ جۆزێف دونفۆرد، له كۆمیته‌ی خزمه‌ته چه‌كدارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، وه‌ڵامی پرسیاری سیناتۆره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی دارایی ساڵی 2018.
له دانیشتنه‌كه‌دا سیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای كۆماریخوازه‌كان، جۆن مه‌كین، ره‌خنه‌ی له حكوومه‌ت گرت و رایگه‌یاند: "حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ته‌رمپ، ماوه‌ی شه‌ش مانگه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، به‌ڵام هێشتا ستراتیژێكی بۆ ئه‌فغانستان دانه‌ناوه".
مه‌كین پرسیاری له ماتیس كرد كه ئایا حكوومه‌ت كه‌ی ستراتیژێك له‌باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزدا به‌وردی زانیاریتان پێده‌ده‌ین. ئێستا (ستراتیژییه‌كه) كۆدكهینهوه و، بێ دواكه‌وتن هه‌ندێ هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر. له په‌له‌په‌لی ئه‌و بابه‌ته تێده‌گه‌م و رهخنهكهتان جێگه‌ی خۆیه‌تی".
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی مهكیندا سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای ئه‌فغانستان، ماتیس گوتی: "له په‌له‌په‌لی دۆخه‌كه تێده‌گه‌م و ده‌شزانم كه ئه‌وه به‌رپرسیارێتی منه. ئێمه له ئه‌فغانستان سوود نابینین. ئه‌وه‌یش له كورتترین ماوه‌دا ریكدهكهینهوه".
له ئێستادا ئه‌مریكا 9 هه‌زار و 800 سه‌ربازی له ئه‌فغانستاندا هه‌یه، به‌رپرسانی ئه‌مریكی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره دۆخی ئه‌منی ئه‌فغانستان له به‌رژه‌وه‌ندی تاڵیبانه.