Muhammet Nazım Taşcı,Murat Özgür Güvendik
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٢٧ ملیۆن و ٤٩٢ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه رایگه‌یاند، تا ئێستا ٨٩٦ هه‌زار و ٩٢٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٢٧ ملیۆن و ٤٩٢ هه‌زار و ٩٨٢ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ١٩ ملیۆن و ٥٩٢ هه‌زار و ٢٨٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت ملیۆن و سێ هه‌زار و ٧٧٦ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا له‌و وڵاتە، شه‌ش ملیۆن و ٤٨٥ هه‌زار و ٥٧٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوه و ١٩٣ هه‌زار و ٥٣٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.