Sibel Morrow
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤١ دۆلار و ٩٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بۆ ٤١ دۆلار و ٥١ سه‌نت دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و به ٤٢ دۆلار و ٠١ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆیش له كاتژمێر ٠٨:٤٥دا به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٩ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٤١ دۆلار و ٩٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٠٢ سه‌نت فرۆشرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و كۆتایی هاتنی وه‌رزی هاوین و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی هاتوچۆ و به‌نزین له ئه‌مریكا، ئه‌ورووپا و ئاسیا كاریگه‌رییان كردووه‌ته سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٩٨ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ٩١ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٩٢ سه‌نت بمێنێته‌وه.