Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
پاریس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی فەڕه‌نسا ئێدوارد فیلیپ، له‌باره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی وڵاتەکەی كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سهركۆمار ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت گوتی، "فەڕه‌نسا گه‌ڕایه‌وه".
فیلیپ سه‌باره‌ت به خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌كه‌ی دوا و رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی نه‌چوونه‌ته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌رزه، په‌یامی هاووڵاتیان روونه.
فیلیپ گوتی، "فەڕه‌نسا گه‌ڕایه‌وه" و رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده مانگێكه ماكرۆن هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، بووه به سیمبولی متمانه له ناوخۆی و ده‌ره‌وه و ئیراده و بوێری.
ناوبراو باسی له خولی دووه‌می ده‌نگدانیش كرد كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ئاینده به‌ڕێوه‌بچێت و گوتی، "یه‌كشه‌مه‌ی ئاینده ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ده‌بێته خاوه‌نی رووی نوێی وڵاته‌كه‌مان".