Recep Şakar,Muhammet Ali Kemal
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
مێڵبۆرن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند، جاسیندا ئاردێرن په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاووڵاتیی نیوزیلهندیی به‌ره‌گه‌ز تورك، زه‌كه‌ریا تویان بڵاوكرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری كرایستچهرچدا به‌سه‌ختی بریندارببوو، به‌ڵام له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرت، دوێنێ كۆچی دواییكرد.
له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، جاسیندا ئاردێرن په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه "له ناخی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پیاوه‌ی كه دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌ی كرایستچه‌رچ گیانی له‌ده‌ستدا ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "هه‌موومان هیوای باشترینمان ده‌خواست، به‌ڵام به‌هۆی برینداربوونی له مزگه‌وتی نوور، نه‌یتوانی به‌رگه بگرێت. ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه ده‌بێته مایه‌ی ئازار له توركیا و ئیندۆنێزیا".
ئاردێرن له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه هێشتا نۆ برینداری هێرشه تیرۆریستییه‌كان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن و دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره، هیواشی خواستووه برینداره‌كان به خێرایی چاك ببنه‌وه.