Lokman İlhan,Ramal Abdullah Mahmood
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
كاراكاس – AA
شه‌قامه‌كانی ڤێنیزوێلا كه له ٣٠ی نیسان و ١ی ئایار كه‌وتبوونه جۆش و خرۆش ئارام بوونه‌وه.
ره‌وشی ڤێنیزوێلا دوای هه‌وڵه سه‌ربازی و مه‌ده‌نیه شكستخواردووه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی خوان گوایدۆ كه خۆی به سه‌رۆكی كاتی وڵات ناساندووه و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسیه‌كه‌ی سه‌ر به ئه‌و لیۆپۆڵدۆ لۆپێز، کە توندوتیژی لێکەوتبۆوە، تا راده‌یه‌ك ئارام بۆته‌وه.
خاڵی ده‌ستپێكی رووداوه‌كان ئه‌وه بوو له كاتێكدا هاتوچۆ به‌سه‌ر پردی ئاڵتامیرای كاراكاسی پایته‌خت ئاسایی ده‌بۆوه، به درێژایی شه‌وی ١ له‌سه‌ر ٢ی ئایار كه گوایدۆ وه‌ك كردنه ئامانجی خۆپیشانده‌ران نیشانی دابوو ورده پێكدادان روویدا و له رۆژی نوێشدا له ده‌روبه‌ری بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی لا كارلۆتا هیچ رووینه‌دا.
له كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانی ناو بنكه‌كه سه‌رقاڵی كاری ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان بوون په‌رژینی بهربووهوهی ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه داندرانه‌وه و به‌شێكی دیكه‌شی به‌ربه‌ستی ئاسنی لێ داندران.
له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش شتێكی ئه‌وتۆ رووینه‌دا. له كاراكاسیش تاكه خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی ناوه‌ندی ئه‌نجام درا.
گوایدۆ ئێواره‌ی ٣٠ی نیسان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای له لایه‌نگرانی كردبوو به‌رده‌وام له سه‌ر شه‌قام بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نزیك له ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد هێزه ئه‌منییه‌كان كه ژماره‌یه‌ك له ئامانجه‌كانیان به چه‌ك پێكاون زیاتر له ١٠٠ كه‌سیان بریندار كردووه و ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كانیش به‌رزبۆته‌وه بۆ چوار كه‌س.