Hakan Çopur
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له میانی په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له گوشاره‌كانی چین بۆسه‌ر هۆنگ كۆنگ و سینجان.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه جۆ بایدن و شی جین پینگ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه جۆ بایدن پێداگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ شی جین پینگ خستووه‌ته روو له پاراستنی خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی گه‌لی ئه‌مریكا و هێنانه‌دی به كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی هیند-پاسیفیك.
جۆ بایدن نیگه‌رانی خۆیشی خستووه‌ته روو له سه‌پاندنی سزا ئابووری و نادادییه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی په‌كین، گوشارخستنه سه‌ر هۆنگ كۆنگ، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له سینجان و تایوان.