Rewa Mahmood Hasan
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
ئیدلب - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له شاری ئیدلب كه له‌ژێر كۆنترۆڵی گرووپه‌كانی دژبە رژێم و سه‌ربازه ئۆپۆزسیۆنهكاندایه، نۆ كه‌سی مه‌ده‌نی کوژران و ٣٧ی تریش برینداربوون.
له شه‌قامی قسور ناوه‌ڕاستی شاری ئیدلب دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو به‌دوای یه‌كدا ته‌قینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای نیوه‌ڕۆ، یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه له شه‌قامی قسور روویداوه. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تیمەکانی به‌رگری شارستانی به‌شوێنی رووداوه‌كه ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م روویدا".
حاج یوسف گوتیشی: ''له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، نۆ کەسی مەدەنی کوژراون و ٣٧ی تریش برینداربوون. سێ لە تیمەکانی به‌رگری شارستانی له‌نێو بریندارهكاندان".
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد كه دوكان و بیناكانی ناوچه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.