15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2019
جه‌رابلوس|ئه‌نقه‌ره - AA
رووسیا كه له سووریا پشتیوانی له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، له دوو بنكه‌ی باشووری كۆبانی كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا چۆڵیان كردووه جێگیربوو.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، رووسیا كه له سووریا هه‌ژموونی سه‌ربازیی هه‌یه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سرین و سه‌بت-ی ئه‌مریكا له شارۆچكه‌ی كۆبانی جێگیربووه.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌كانی سرین و سه‌بتیان چۆڵكرد و، له‌گه‌ڵ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه‌ی سرین و، دوو رۆژ پێش ئێستا به ته‌واوی له‌و بنكه‌یه‌ش كشانه‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتییدا له كۆی ٢٢ بنكه و خاڵی سه‌ربازیی له ١٦یان كشانه‌وه، له‌گه‌ڵ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ش بنكه‌یان.
هێزه‌كانی رژێم له هێڵی سنووری خۆرهه‌ڵاتی قامیشلۆ جێگیرده‌بن
هێزه‌كانی رژێم دوێنێ ئێواره له زۆر خاڵی سه‌ربازییدا له‌سه‌ر هێڵی سنووری سووریا-توركیا جێگیربوون، كه له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی قامیشلۆوه تا گووندی عه‌ین دیڤاری سه‌ربه شارۆچكه‌ی مالیكیه سنووری عێراق درێژ ده‌بنه‌وه.