Mohamad Misto,Adham Kako
19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
حه‌سه‌كه- AA
له سووریا سه‌ربازانی ئه‌مریكا كه له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه بوونیان هه‌یه، رێگرییان له سه‌ربازه رووسییه‌كان له پارێزگای حه‌سه‌كه كرد كه ده‌یانویست بگه‌نه كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت.
كێشمه‌كێشی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی ناحیه‌ی رومێلان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، كه به‌ده‌ست یه‌په‌گه/پهكهكهوهیه، درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كانه‌وه دهستیكهوتوون، سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا رێگرییان له ده‌ورییه‌یه‌كی سوپای رووسیا كردووه كه به‌ره‌و كێڵگه‌ی نه‌وتی جول له ناحیه‌ی رومێلان له پێشڕهوییدا بوون.
سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له شارۆچكه‌ی عاموده داوایان له ده‌ورییه‌كه‌ی سوپای رووسیا كردووه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی گرژییه‌كی ماوه‌كورت له‌نێوانیاندا.
سه‌ربازانی سوپای رووسیا دواتر ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێوه‌ی هاتبوون.