Ömer Erdem
18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
خه‌رتووم - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئافگۆیه باشووری خۆرئاوای مۆگادیشۆ پایته‌ختی سۆماڵ برینداربوون، كه پرۆژه‌ی كۆمپانیایه‌كی به‌ڵێنده‌رایه‌تیی توركی كرده ئامانج، بۆ ١٧ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له مۆگادیشۆ دهستكهوتوون، برینداره‌كان كه شه‌شیان توركن و دووان له توركه‌كان برینه‌كانیان سه‌خته، ١١ی دیكه‌یان سۆماڵین و ژماره‌یه‌كیان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانن، له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خراوتهنه ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرابوو، پرۆژه‌ی كۆمپانیایه‌كی به‌ڵێنده‌رایه‌تیی توركی كردبوویه ئامانج كه رێگای سه‌ره‌كیی نێوان ئافگۆیه - مۆگادیشۆ درووستده‌كات.
هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت رێكخراوی تیرۆریستیی شه‌باب كه هێرشی تیرۆریستیی هاوشێوه ئه‌نجامده‌دات، له پشت كردهوهكهوه بێت.