Hamdi Yıldız
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ- AA
سوپاسالاری لیبیا، محەمەد عەلی ئەحمەد حەداد ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئامانجی پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتوو و رێکخراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە لەلایەن حکوومەتی لیبیا بڵاوکراوەتەوە، بە بەشداری سەرۆکوەزیرانی لیبیا، فائز سەراج رێوڕەسمێکی سەربازیی تایبەت لە شاری تەرابلوسی پایتەخت بۆ دامەزراندنی محەمەد عەلی ئەحمەد حەداد لە پۆستی سوپاسالار، رێکخراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە محەمەد عەلی ئەحمەد حەداد ئامانجی خۆی بۆ پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتوو و رێکخراو خستووەتەڕوو.
باس لەوەیش کراوە کە سەرۆکوەزیرانی لیبیا لە میانی رێوڕەسمەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە یەکێتی و یەکڕیزی، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ رزگاربوونی وڵات لەو قەیرانەی تێی کەوتووە.