Kasım İleri
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
واشنتۆن- AA
هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کە لە چوارچێوەی سیستمی بەرگریدا، چەندین تەکنەلۆجیای دیجیتاڵییان بەکارهێناوە و لەئێستادا "سەگی رۆربۆتی"ییان تاقی کردووەتەوە کە بڕیارە بۆ پاراستنی ئاسایشی بنکە ئاسمانییەکان بەکاربهێندرێن.
لەمبارەیەوە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە چەندین خاڵی جیاوازی هێزەکانیدا، تۆڕێکی کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی دروست کردووە و سیستمی گەشەکردووی بەرگریی تاقی کردووەتەوە، هەروەها چەندین تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی تایبەت بە بواری بەرگریی تێست کردووە.
تاقیکردنەوەکان بە بەشداری ٦٠ تیمی جیاواز لە ٧٠ ناوچەی ئەمریکا ئەنجامدراون.
یەکێک لە تاقیکردنەوە سەرنجڕاکێشەکانیش تایبەت بوو بە "سەگی رۆبۆتی" کە لە بنکەی ئاسمانی نەڵیس تاقی کرایەوە.
ئەم رۆبۆتە ناوی "Ghost Robotics"ە و بەشێوەی رۆبۆتێکی چوارپێ دروست کراوە و توانای گواستنەوەی زانیاری دیجیتاڵی هەیە، لەپاڵ ئەوەیشدا توانای جوڵەی زیاترە و لە رۆبۆتەکانی دیکەش خێراترە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) پلانی وایە لە میانی پێنج ساڵدا، بەگوژمەی سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ئەم سیستمە زیاتر بەرەوپێش ببات.