Ruslan Rehimov
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی هەشت گوندی دیکەی لەدەست داگیرکاری ئەرمینیا رزگار کردووە.
ئیلهام عەلیێڤ لە تووتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە ''سوپای قارەمانی ئازەربایجان گوندەکانی قەرەداغڵى، هاتونبوڵاک و کاراکۆڵو سەربە پارێزگای فوزولی و گوندەکانی بوڵوتان، مەلیکجانڵی، کەمەرتوک، تەکە و تاگاسەر سەربە پارێزگای هۆجاڤەند رزگارکردووە. بژی سوپای ئازەربایجان. قەرەباغ هی ئازەربایجانە''.