Gökhan Çeliker,Ömer Koparan,Ahmet Karaahmet,Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu,Baybars Can,Aladdin Mustafaoğlu
08 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2024
ئەلباب ــ AA
سوپای نیشتمانی سووریا لە میانی ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی ئازادی" کە دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە منبج دەستپێکردووە، تا ئێستا لەسەدا ٨٠ی شارەکەی ڕزگار کردووە.
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە سوپای نیشتمانی سووریا لە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی ئازادی" کە دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە منبج دەستپێکردووە.
ئاماژەیان بەوەشدا کە تا ئێستا لەسەدا ٨٠ی شاری منبج، لەلایەن سوپای نیشتمانی سووریاوە ڕزگار کراوە.
%2FNew%20folder%20(2)%2FAA-36424125.jpg)
ھەروەھا سوپای نیشتمانی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی ئازادی"دا، بەرەو شاری منبج پێشڕەویی باشی کردووە کە لە میحوەری باکوور و ڕۆژئاوا، چوونەتە ناو شارەکەوە.
ھاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە، خەڵکی شاری منبج کە زۆرینەی دانیشتووکەی عەرەبن، ڕاپەڕین بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان لە گرتووخانەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە، دەستپێکردووە.
%2FNew%20folder%20(2)%2FAA-36424126.jpg)
ھەروەھا سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە سوپای نیشتمانی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی ئازادی"دا، بەردەوامە لە ھێرشکردنە سەر پێگەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای نیشتمانی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی ئازادی" شارۆچکەی عەریمە (ڕۆژئاوای منبج) و گوندی دادات (باکووری منبج)، لە ژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە، ڕزگار کرد.
%2FNew%20folder%20(2)%2FAA-36424128.jpg)